٢ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٦:٣٠
بوونی سەربازگەی ئیسرائیلی لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رونكردنەوەیەكدا، بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێری ڕەتكردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی پروپاگەندەی ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات" کە بە تەواوەتی ڕەتی دەکەینەوە.

ئەوەشی وتووە کە " حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ  قازانج و دەستکەوتی شەخسی."

شیاوی ئاماژەیە ماوەیەکە هەندێ هەواڵ لە میدیاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەربازگەی ئیسرائیل لە هەولێر هەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی سەربازی و حکوومی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتە بە درۆ وەسف دەکەن.

.......
340